
Overview
Goals Organisation Learn more about our organisation Ask us first Academic Computing An integral part of the Koya University Libraries, the Academic Computing organisation is the place to start if you’re looking for learning and research computing solutions or for support in student residences.Each of Koya's four faculties and many of its auxiliaries and centres have a team that supports IT locally. If you don't know who or where they are, ask a colleague or your department administrator — or ask us. Your local IT folks will be happy to talk with you about your question or request. Together, you can determine whether a school-specific solution may be better for you than one available from IT Services. The members are:
| پێشبینی ئۆفیسە سەرەکییەکانی خزمەتگوزارییەکانی ئایتی لە بینای سەرۆکەیەتی زانکۆیە، لەگەڵ ستافی ئاسانکاریی و هاوکاریی لە تەواویی کامپی زانکۆدا. ئێمە سەرپەرشتی ژێرخانی نێتۆرک و پەیوەندییەکان دەکەین و کۆمەڵێ خزمەتگوزاری دابین دەکەین کەوا هاوکاری و ئاسانکەری پرۆسەی توێژینەوە و فێربوون و وانەووتنەوە، ئەوانیش:
بۆ ئەوەی لەبارەی ئەمانە و هەرکام لە خزمەتگوزارییەکانی ترمان زانیاری وەرگرن و ئاشنا ببن، تکایە وەرن و بمان بینن. هەریەک لەمانە یارمەتی و پشتیوانیی و کۆرسی تایبەتی خۆیان هەیە. ئامانجەکانمان خزمەتگوزاییە ئایتییەکانمان هەوڵی زۆر و بەردەوام ئەدەن کە ببنە هەوکارتان بۆ گەیشتن بە ئاسێکی رێکخراوەیی بەرز تا دڵنیا بین کە تۆ، وەک ئەندامێکی کۆمەڵی زانکۆی کۆیە، بەردەوام ئەو تەکنەلۆژیا و توانایەت هەیە کە کارەکانتی پێ راپەڕێنی، بێ گوێ دانە شوێنەکەت یاخود پلاتفۆرمی ئامێرەکانت. ئامانجی ئێمە دابینکردنی چارەسەرکارییەکە کە نەرمیی و فراوانیی بدات، لەگەڵ هاوکاریی و پشتیوانی ئایتی کە لە هەموو کاتێکدا بەردەستە. ئەمانەوێت بتوانی بچیتە ناو داتاکانتەوە لە هەموو شوێنێکەوە، پشتیوان بەو تەکنەلۆژیی و هاوکارییەی تۆ پێویستە. رێکخراو خزمەتگوزاریی ئایتی لە ئێستادا لە ٥ فەرمانبەر پێکهاتوون کە پێکەوە لە شێوەی تیم کار دەکەن و بەسەر پێنج بەشدا دابەش بوون کە لە لایەن د.دیلان مەجید رۆستەم، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆوە بۆ کار و بارزی زانستی و خوێندنی باڵاوە سەرپەرشتی دەکرێن. دەتوانی دوای رایەڵەکانی چارتی دامەزراوەکەمان بکەوی تا زیاتر دەربارەی ئەوە بزانی کە کێ چ کارێك ئەکات یا زانیاری پەیوەندی ئەندامانی تیمەکەمان بزانی. سەرەتا لە ئێمە بپرسە دەتوانی لە رێی سایتەکەمانەوە پەیوەندیمان پێوە بکەی (itd.koyauniversity.org) یاخود لە رێی ئیمەیڵی (itd@koyauniversity.org) و ئێمەش هەوڵی تەواوی خۆمان ئەدەین کە بتبەستیەوە بەو کەسە یا تیمەی باشترین زانیاری هەیە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت یاخود یارمەتیدانت. لە نێو دامەزارەکەدا چەندنین هاوکارمان هیە؛ دەتوانی راستەوخۆ پەیوەندی بەو ئۆفیسانەوە بکەیت یاخود سایتەکانیان بگەڕێی و زانیاری لەبارەی کارەکانیانەوە پەیدا بکەی کۆمپیوتینی ئەکادیمی کۆمپیوتینی ئەکادیمی ئەو شوێنەیە کە دەتوانی لێوەی دەست پێ بکەی ئەگەر بەدوای سەرچاوەی کۆمپیوتینی فێربوون و توێژینەوە ئەگەڕێی یا بۆ هاوکاری لە خوێندکارە نیشتەجێکان. گروپی هاوکاری ئایتی فەکەڵتی یا بەشەکەت هەریەک لە چوار فەکەڵتییەکەی زانکۆی کۆیە هەروەها زۆرێک لە بەشەکان و ناوەندەکانی تیمێکی تایبەت بە هاوکاریی ئایتییان هەیە. ئەگەر نازانی کێن یا لەکوێن، پرسیار لە هاوکارێکت بکە یاخود بەشێو بەڕێوەبردنی بەشەکەت - یاخود لە ئێمە بپرسە. تیمە ناوخۆییە ئایتییەکەت خۆشحاڵە کە لەگەڵت قسە بکەت دەربارەی پرسیار و داواکارییەکانت. پێکەوە، ئەتونن دیاری بکەن کە لەوانە چارەسەرێک لە ئاستی سکوڵەکەتدا باشتر بێت لەوەی کە لە خزمەتگوزارییەکانی ئایتی هەیە. ئەندامانی بەڕێوبەرایەتی ئایتی بریتین لە: 1.نیاز صلاح صابر، بەڕێوبەرى ئاى.تى زانگو 2.کینانە نوری، ئەندازیاری هاردوێر 3.ژاوين عبدالله پرۆگرامسازى 4-انجام بەهرام عبدالله.تكنيكى. 5-شوان عومەر عبد الكريم.تكنيكى |